چكلێتێكم دا به كچێ ،
له‌خۆشیاندا سوێیبۆوه
كه كردییه‌وه‌و گازى لێگرت ...
له‌تێ له دانى لێبۆوه .
وایئه‌زانى خۆشم ئه‌وێ ...
وتى رِه‌نگه ئه‌مه هه‌ل بێ
نه‌یزانى كه به‌ردى تیایه و
من ئه‌مه‌وێ دانى كه‌ل بێ .
که‌نوکه‌م کرد وا بزانه‌له‌لاتم
قسه‌کردن بۆ گوێ خراپه حه‌یاتم
ئه‌م رۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
خه‌نی ده‌بم ئه‌و گوڵه ئاوڕم لێ باته‌وه
ئه‌ى مروره دڵ به‌رده‌كه ،
تاكه‌ى گوێ ناگرى له‌م رِازه
شۆفێرى حه‌زێ له‌دڵما ...
دێت و ده‌چێ بێ ئیجازه .
بۆ نێرگه‌له‌ى خۆشه‌ویستى ...
بوم به خه‌ڵوزى گه‌شاوه
كه‌چى تا ئێستا هیچ كه‌سێ ...
لێوى له‌سه‌ر دانه‌ناوه .
شۆسته‌ى دڵت پرِ گڵۆپه ،
جاده‌ى رِۆحت بێتاسه‌یه
ئه‌گه‌ر هاتم ده‌رمنه‌كه‌ى ...
چونكه حه‌زم له پیاسه‌یه .
هاتوم ئه‌مپێرێ عه‌شقت بده‌مێ ،
مۆلیده‌ى دڵم سه‌دهه‌زار ڤۆڵته
تاكه‌ى ته‌لارى ژینت تاریك بێ ...
به‌و خه‌مه قورسه‌ى كه‌وا له كۆڵته ؟!.
پیم سه‌یره ئه‌چى بۆ ساڵۆن ،
خۆت له‌خۆتا سبیلكانى
به‌دواى مۆدێلا مه‌گه‌رِێ ...
گوێنیش له‌به‌ركه‌ى هه‌ر جوانى !.
دڵى من بۆقه ، دڵى تۆش ماسى
خۆزگه‌م به‌و گۆمه‌ى یه‌كیان تیا ناسى
دڵم قیرِه قیرِ كه‌وته گۆرانى ..
دڵى تۆش چڵێ قه‌وزه‌ى بۆهانى .
له‌ده‌ورى فولكه‌ى باڵات بگه‌رِێم ،
هه‌رچه‌ند ماشێنى له‌شم سكرابه
تۆش به‌قوربانى ئاوى چاومبه ...
بۆ پاترى دڵت شازى تێزابه .
سه‌ماوه‌رى خۆشه‌ویستیت ،
قۆرى دڵمى هێنایه كوڵ
دیوه‌خانى عومرم رِوخا ...
چایه‌كم تیا نه‌خوارد به‌دڵ .
کچه تيو خێره بۆ پێم نالێي هه‌تا که‌ي حه‌زم لێناکه‌ي
چي ئه‌بێ ماڵ به‌جێ بێلي و له‌ده‌ستي باوکيشت ڕاکه‌ي
وه‌حده‌ي دنيام سه‌رف کردوو پاره‌ي دنيام بۆ خه‌رج کردوي
به‌خۆت مه‌نازه ناشيرين به‌خوا ئه‌ڵێي کونه په‌پووي
کاتێک که‌من خۆشم ويستي قنگر فرۆش بووي له‌لادێ
من ناوم گۆڕيت به لاڤه خه‌ڵک هه‌ر پێت ئه‌ڵێ خه‌جێ
هه‌موو گيانت بالوکه‌بوو مه‌سره‌في دنيام بۆ کردي
کۆڵوانه‌ت ئه‌به‌ست له کۆڵت من فێري سترێجم کردي
ئەم شانم كرد ئەو شانم ،
ڕەسمێ كەوتە گیرفانم
مناڵەكانی ترسانم
هی كام لیست بوو؟ نازانم!.
هەللور بللور تەككامە ،
شەڕە لیست بەردەوامە
خروقاتی ئیعلامە
لەداخا لەرزو تامە!.
عه‌شقت فڕنه منیش سەمونم
بشم سوتێنى من هه‌ر مەمنونم
فرمێسکی چاوی جوانی تۆ
ئاوی چاکه بۆ چیمه‌نتۆ .
یارێکم هەیە چاوى زۆر مەستە
چى ده‌چمه مالیان ئه‌و له ئاوده‌سته
ئەمبەر ئەو بەرە ناسكە دوولبەرە
بەشی خۆت بۆ خۆت هی منیش بەرە
سنوور پێشێلكەو مەترسە وەرە
تۆپبارانمەكا ئەو برادەرە!
كەربەلاو نەجەف زەختیان لەسەرە
زەختی ئێرانیش دەردو كەسەرە
چیبكەم نەخۆشم حاڵم تەتەرە
موغەززیم دەنێ وەزعم خەتەرە
یارێکم هه‌یه بــــاڵا ڕه‌ق و تــــــه‌ق
له‌به‌ر خوا نه‌بێ ئه‌یده‌مه‌به‌ر شه‌ق
ئه‌روا به‌ڕێگا هه‌روه‌کو لـه‌ق لـه‌ق
زۆر بێوه‌فایه ده‌مـزلی چـــــاو زه‌ق.
Log in
Polly po-cket